GuidePedia

0

سلام علیکم. ......
بەشی یەکەم:
ئایا محمد مهدی کێیە؟کەی دێ ؟ لە نەوەی کێیە؟چەند ساڵ حوکم دەکات؟وەڵامی ئەمانە و چەندینی دیکە با بیزانین...
لە ئاخر زەمان کە زوڵم زۆردەبێ و دەوڵەمەند حەقی فەقیر دەخوات ..بۆیە خودا کەسێک دەنێری بۆ ئەوەی دادپەروەری و یەکسانی بگەڕێنێتەوە کە ئەو کەسەش محەمەدی کوری عەبدوڵایە ناسراو بە محەمەد مهدی...
۱.ناو و بنەماڵەی؛
ناوی محەمەدی کوڕی عەبدوڵا حەسەنی عەلەوی لە نەوەی حەسەنی کوری ئیمامی عەلی یە کە ئیمامی حەسەن لە فاتیمەی کچی پێغەمبەری خوایە(د.خ).....پێغەمبەری خوا دەفەرموێ (لە ئاخیر زەمان پیاوێک دەردەچێ کە لە نەوەی منەو ناوی وەکو ناوی منە و ناوی باوکیشی وەک ناوی باوکمە)الترمیزی...
وە ئایە حیکمەت چیە لە نەوەی ئیمامی حەسەنە ....چونکە ئیمامی حەسەن دوای ئیمامی عەلی باوکی بوە خەلیفەو حیجازو ناوچەکانی لە ژێر دەسەڵات بوو لەکاتێکدا معاویە ناوچەکانی شامی لە ژێر دەست بوو بۆیە بۆ ئەوەی موسڵمانان توشی دوو بەرەکی نەبن ئیمامی حەسەن که تەنها شەش مانگ خەلیفە بوو دەسبەرداری خەلافەت بوو بۆیە خوا باشتری پێ بەخشی کە محەمەدی مەهدی لە نەوەی ئەو بێت..
۲.هۆی هاتنی:
خراپ بوونی دوونیا و نەمانی ئەمن و ئەمانەت وە نەمانی دادپەروەری و یەکسانی خواردنی نانی فەقیر لەلایەن دەوڵەمەند وەک حاڵی ئێستامان بۆیە خوا یەکێی لە بەندەکانی خۆی دەنێرێ و ئەم دنیایە لە سەر دەستی ئەو ئیسلاح دەکات وە دەبێتە پێشەوای موسڵمانان و سەرکردەیان لە چەندین شەڕدا دژی بێ باوەڕان.......،.
۳.ماوەی حوکمەکەی:
ماوەی حوکمەکەی حەوتئ ساڵی پڕ دادوەری و خۆشی و خێر و بەرەکەتە ....کە خوشترین ڕۆژەکانی زەوی لەو ماوەیە دەبێ...
لەکوێی دەردەێ و کەی وە چەند کەس پروپاگەندەی بۆ خۆی کردوە کە محەمەد مەهدیە و ئەمانەو چەندین پرسیاری تر لە بەشی دووەم......

Post a Comment